وەزیری دەرەوە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دیالۆگەکانی دەریای ناوەڕاست دەگاتە ئیتاڵیا
ئەمڕۆ چوارشەممە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی گفتووگۆكانی دەریای ناوەڕاست گەیشتە ئیتاڵیا.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كەدەستی موتەڵع کەوتووه، دەڵێت: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، گەیشتە شاری ناپۆلی ئیتاڵیا بۆ بەشداریكردن لە بەشی ئاستی باڵای كۆڕبەندی گفتووگۆكانی دەریای ناوەڕاست، كە لە 15 تا 17ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانی كۆڕبەندەكەدا، وەزیر بەشداری لە ژمارەیەك دانیشتنی گفتوگۆدا دەكات كە باس لە پرسە سەرەكییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی بەرژەوەندی هاوبەش دەكات، شانبەشانی هاوتاكانی و وەزیرانی دەرەوە و بڕیاردەران و پسپۆڕان.
ئاشكراشیكرد: چاوەڕوان دەكرێت وەزیر زنجیرەیەك كۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی باڵا ئەنجامبدات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكاریی دوولایەنە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە پێشهاتەكانی ئێستای ناوچەكە و جیهان.
