پارێزگاری سلێمانی حەوت بڕیار بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ردەکات
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، حه‌وت بڕیاری بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ركرد و رایگه‌یاند، هه‌ڵگرتنی چه‌ك و دیارده‌ی چه‌كداریی و نمایشی سه‌ربازیی له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی پارێزگای سلێمانی كه واژۆی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، له‌سه‌ر بنه‌مای كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی 5ی (ئاب/8)ی 2025ی لیژنه‌ی باڵای ئارامیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له پارێزگای سلێمانیدا، په‌یوه‌ست به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی فیدڕاڵ، داوا له هه‌مولایه‌ك ده‌كه‌ین پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه بن:
یه‌كه‌م:
پێویسته هه‌مولایه‌ك پابه‌ندی یاسا‌و بڕیار‌و ڕێنمایی و ڕێساكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و لیژنه‌ی باڵای ئارامیی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ بن.
دوه‌م:
پێویسته هه‌مو كاندید‌و قه‌واره و هاوپه‌یمانێتییه‌كان و هه‌وادارو پشتیوانه‌كانیان به شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌ی دور له توندوتیژیی و به‌ریه‌ككه‌وتن، به پاراستنی ته‌واوی ئارامیی و ئاسایش و سه‌قامگیریی گشتییه‌وه، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
سێیه‌م:
هه‌ڵگرتنی چه‌ك و دیارده‌ی چه‌كداریی و نمایشی سه‌ربازیی له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ن.
چواره‌م:
كاروان و كه‌ژاوه‌ی له‌دوای یه‌ك و درێژی ئۆتۆمبێل، كه ببنه مایه‌ی تێكدانی هاتوچۆی گشتیی و گرتنی ڕێگاو شه‌قامه‌كان، قه‌ده‌غه‌ن.
پێنجه‌م:
داوا له هه‌مولایه‌ك ده‌كه‌ین له هه‌ر ڕوداو و دۆخێكی نه‌خوازراودا، په‌نا بۆ دادگا‌و بۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقی فیدراڵ و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان ببه‌ن و له هه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و هێرش و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كی كه‌سیی و كۆیی، خۆیان به‌دور بگرن.
شه‌شه‌م:
پابه‌ندی ته‌واوی ڕێنمایی و ڕێكاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی و شاره‌وانیی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و فه‌رمانگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان بن.
حه‌وته‌م:
پێویسته هه‌مو فه‌رمانگاكانی حكومه‌ت، هاوكار بن له فه‌راهه‌مكردنی زه‌مینه‌یه‌كی یاسایی هاوبه‌ش و هاوسه‌نگ بۆ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه به‌بێ جیاوازیی، نابێت هیچ بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له فه‌رمانگا حكومییه‌كاندا بكرێت و، نابێت هیچ كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌یه‌كی ماڵیی و دارایی و شوێنێكی حكومه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كاربهێنرێت.

