پریمەر لیگ.. مانچستەر یونایتد لە لوتۆن تاونی بردەوە
لە خولی ئینگلتەرا مان یونایتد سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە لوتۆن تاون.
لە هەفتەی 25ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لوتۆن تاون.
لەگەڵ دەستپێکردنی یاریەکە و دوای تەنیا 37 چرکە راسموس هۆیلاند گۆڵێکی بۆ مان یونایتد کرد و دواتر لە خولەکی حەوتدا هەمان یاریزان گۆڵێکی تری تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی 14 کارلتۆن مۆرێس جیاوازیەکەی بۆ لوتۆن تاون کەمکردەوە.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام ئامانجەکەیان نەپێکا و سەرەنجام یاریەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی مان یونایتد کۆتاییهات.
لە یاریەکی تریشدا، یانەی شیفیڵد یونایتد لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی برایتۆن بووەوە و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکی پیدۆڕاند.
مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکەدا دەبینرێت بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ برایتۆنی حەوتەم.
