په‌روه‌رده‌ی رانیە ئاگاداری وانەبێژانی یەدەگ ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەروەردەی رانیە ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژانی یەدەگ ده‌كاته‌وه كه وەڵامی پەیوەندییەکانی پەروەردەمان بدەنەوە، ئه‌وه‌ش په‌یامێكی هۆشدارییه بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی وانه‌بێژ كه له سنوره‌كه‌دا بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەروەردەی رانیە ئه‌مڕۆ شه‌ممه له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئاگاداری هەمو ئەو وانەبێژانە دەکەین کە یەدەگن لە سنوری پەروەردەکەمان، وەڵامی پەیوەندییەکانی پەروەردەمان بدەنەوە یاخود ئەو ژمارە مۆبایلەی لای ئێمە داخڵکراوە داخراو نەبێت بەپێچەوانەوە خۆت بەرپرسیار دەبیت لە دواکەوتنی ریزبەندی لەکاتی دانانی وانەبێژ".
مامۆستایان له شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له 13ی (ئه‌یلول/9)ی 2023وه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردوه و هه‌فتانه خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن و داوای دابه‌شكردنی موچه هه‌مو 30 رۆژ جارێك و هاوكات گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موچه نه‌دراوه‌كان ده‌كه‌ن.
هاوكات مامۆستایانی وانه‌بێژیش له‌سه‌ر شه‌قامن و داوا ده‌كه‌ن دابمه‌زرێن و موچه‌كانیان پێبدرێت، به‌ڵام هێشتا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ به‌ڵێنێكی له‌وباره‌وه پێنه‌داون و ده‌یه‌وێت ههرچۆنێكه بگه‌ڕێنه‌وه ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
