پۆلیسی راپەرین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک رادەگەێنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین دەستگیێکردنی تۆمەتبارێکی له سنوری ناحیه‌ی ژاراوه ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابی به‌باره‌وه دزیوه راگەیاند.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له پۆلیسی فریاكه‌وتن به‌بوونی ڕووداوێكی دزینی ئۆتۆمبیلی جۆری ( پیكاب) له ناحیه‌ی ژاراوه، دوای به‌دواداچون و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری توانیان به كه‌متر له یه‌ك كاتژمێر تۆمه‌تبار له گوندی (برایماوه) ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیش بگرن به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دوای ده‌ستگیركردنی، تۆمه‌تباره‌كه دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و به وته‌ی خۆی "ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به باره‌وه له‌ناو بازاڕی ژاراوه دزیوه".
رونیشیكردۆته‌وه، له‌ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆینه‌وه تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌ی 446 له یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
