پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند بەتۆمەتی دزینی برێک کەلوپەلی ناوفرۆشگایەک لەقەزای دوکان دو تۆمەتباری دەستگیێکران
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی دوکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان دو تۆمەتباریان دەستگیركرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕێک کەلوپەلی لەناو دوکانەکەیدا لێ دزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەكانی نوسینگەی دوکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو توانرا هەردوتۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هەردو تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب (ب، ع، ح) لەدایکبوی 1990 و (ئ، ر، ع) لەدایکبوی 1997 دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
