پێشبینی دەکرێت بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بەرزترین پلەی گەرمی لە حاجی ئۆمەران 1 پلە تۆمار بکرێت
کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئاشکرا دەکات.
کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی شوباتی 2024 پێشبینی کەشی دوو ڕۆژی داهاتووی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوەو ڕایگەیاندووە، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوویەکانی سنووری رۆژهەلات هەوری تەواو دەبێت، لەگەل کەمێک نمە باران و بەفر لەم ناوچانە پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەرۆ کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە..
پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە 3 بۆ 1 پلە بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەکشەممە، ئاراستەی با باشووری ڕۆژهەڵات دەبێت.
سبەى سێشەممە 18ـی شوباتی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی شەو بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و ئاراستەی با گؤڕاو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دووشەممە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە: هەولێر 18 پلەى سیلیزى و سلێمانی 14 پلەى سیلیزى، دهۆک 16 پلە، کەرکووک 19 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 15 پلەى سیلیزى و حاجی ئۆمەران 1 پلە، گەرمیان 18 پلەى سیلیزى.
