پێنتاگۆن: هێرشێکی سەر هێزەکانمان لە هەولێر شکستپێهێنا
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، ئه‌مشه‌و شکستیان بە هێرشێکی سەر هێزەکانیان لە هەولێر هێناوە، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوشدا 12 جار له عێراق و چوار جاریش له سوریا كراونه‌ته به‌ر هێرشی موشه‌كی و درۆن. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ئێرانی تۆمه‌تباركرد كه له "پشت هێرشه‌كانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستهوهیه بۆسه‌ر هێزه‌كانیان" و رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی ڕابردو لانیكه‌م 12 جار له عێراق و چوارجار له سوریا له‌لایه‌ن گروپه‌كانی هاوپه‌یمانی ئێرانه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانمان".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "900 سەربازی ئەمریکی شارەزا لە هێزی ئاسمانیمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردۆتەوە".
كونسوڵخانه‌كه‌یان له هه‌ولێر، پنتاگۆن ئاشكرایكردوه، "شكستیان به‌و هێرشه هێناوه كه كراوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانیان له هه‌ولێر" به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشكرابكات. پنتاگۆن هۆشداریش له‌زیادبونی هێرشی سه‌ر بنكه و باره‌گا و كونسوڵخانه‌كانیان داوه و رایگه‌یاندوه، "وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە، كه لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێتە سەر هێزەکانمان".
