پێکهاتەی هەڵبژاردەی نیشتمانی بەرامبەر هاوتا ڤێتنامێکەی
پێکهاتەی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤێتنام ئەمڕۆ کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ عێراق لە یاریەکانی جامی ئاسیا رووبەرووی ڤێتنام دەبێتەوە.
شێرەكانی ڕافیدەین چاویان لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە،دوای ئەوەی لەهەردوو هەڵبژاردەی ژاپۆن و ئەندەنوسیانیان بردەوە و بە فەرمی سەركەوتنی بۆ قۆناغی ١٦ی ڕكابەرییە كیشوەرییەكان بەدەستهێنا و پلەی یەكەمی كۆمەڵەی چوارەمی مسۆگەركرد.
عێراق بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ، پلەی یەكەمی ڕیزبەندی كۆمەڵەی چوارەمی گرتووە و سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر كردووە، بەڵام ڤێتنام لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەكەدایە و چانسی سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو لەدەستداوە.
یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقی بە جل بەرگی سپییەوە و گۆڵپارێزیش بە جل و بەرگی شینەوە یاری دەكەن و هەروەها یاریزانیانی هەڵبژاردەی ڤێتنامیش بەجلی سوور و گۆڵپارێزیان بەجل و بەرگری سەوزەوە یاریەكە ئەنجام دەدەن.

