پەرلەمانتاران و سیاسەتمەداران ستايشى وتاری سەرۆک وەزیران دەکەن لە لوتكەی قاهیرە
پەرلەمانتاران و سیاسەتمەداران و شرۆڤەكاران ستایشی وتارەكەی سەرۆك وەزیرانیان كرد لە لوتكەی قاهیرە و بە بەهێزترین و ڕوونترین وتاریان زانی لە دەربڕینی هەڵوێستەكانی پشتیوانی لە گەلی فەلەستین. سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی ئەیاد عەللاوی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: سوپاسی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەكەین بۆ وتارەكەی لە میانی كۆبوونەوەی لوتكەی ئاشتی قاهیرە، كە هەڵوێست وپێگەی هەمیشەیی عێراق و گەلەكەی لە پشتیوانیكردن و پاڵپشتیكردنی دۆزی فەلەستین نەگۆڕ و بەردەوامە. سەرۆكی بزووتنەوەی ئیرادە حەنان فەتلاوی هەروەها ستایشی وتارەكەی سەرۆك وەزیرانی لە لوتكەی ئاشتی لە قاهیرە كرد و بە بوێرانە و ڕوون و نوێنەرایەتی هەڵوێستی گەلی عێراق لە پرسی فەلەستین وەسف كرد. ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە كوتلەی پەرلەمانی سادیقون حەسەن سالم لە تۆڕی ئێکس وتی: هەزار سڵاو لە سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، شوڕشگێڕی فەرماندەیی كە وتارەكەی لە كۆنفرانسی ئاشتی لە قاهیرە (مووشەكی بەرخۆدان) و شەقێك بوو لە بەرامبەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووڕوو و وڵاتانی كەمتەرخەمی ئاساییكردنەوە و ئەو باشترین لایەنگری گەلی فەلەستین و خەڵكی ئارامگری غەززە بوو. لە بەرامبەردا هیشام ریكابی،ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند: وتاری سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی لە لوتكەی قاهیرە سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی غەززە، هەڵوێستی پتەوی عێراقی لە پرسە چارەنووسسازەكانی عەرەبیدا نیشان دا، دیارترینیان پرسی فەلەستین بوو.
