پەرلەمانتارێكى يەکێتی: سەرجەم پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا لەهەوڵی چارەسەرکردنی مووچەدان
سروە محەمەد ڕایگەیاند سەرجەم پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداد لە هەوڵدان ئەو كێشەی مووچە بۆ ئەم چەند مانگە چارەسەر بكرێت "ئاماژەی بەوەشکرد بە دڵنیاییەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەبێت و پێشتر ڕێككەوتن لەسەر مووچە و بودجە لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە".
: سروە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی يەکێتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: بە دڵنیاییەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەبێت و پێشتر ڕێككەوتن لەسەر مووچە و بودجە لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە.
وتیشی: سەرجەم پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداد لە هەوڵدان ئەو كێشەیەی، كە هەیە بۆ ئەم چەند مانگە چارەسەر بكرێت.
دەشڵێت: بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەكلاكراوەتەوە و پێشتر ئەو كێشەیە سەریهەڵداوە و بە قەرز مووچە نێردراوە، دواتر لە پشكی هەرێم بڕدرا.
