ڕاسپاردەیەکی حکومی بۆ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی یاری به نرخەکانەوە ده‌كه‌ن
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی یاریکردن بە نرخەکانەوە هۆشداری دەدات و بەرێوەبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئابوورییەکانی راسپاردووە لێپرسینەوە بکەن لەو بارەیەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه ئابوورییه‌كانی ئاڕاسته كرد، لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكه‌ن كه یاری به نرخ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی فرۆشیارانی خۆراك و ده‌رمان، نانه‌واخانه.
هاوکات به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كه، به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌قامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو (دۆلار) به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، تێبینیكراوه كه به‌شێك له كۆمپانیا و بازرگانان و كه‌سانی لاوازی، نرخه‌كان ده‌قۆزنه‌وه یان وه‌ك خۆیان ده‌یهێڵنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی سه‌قامگیریی بازاڕه‌كان بكه‌ن، به‌تایبه‌تی خاوه‌ن خۆراك و ده‌رمان، نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان، به‌هۆی شكستهێنانیان له ڕێكخستنه‌وه‌ی نرخی دراوه‌كان فرۆشتنی نرخی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه رۆژانه هاوڵاتییان پێویستیان پێیه‌تی، به‌و پێیه‌ی هیچ رۆڵێكی چاودێری روون له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ئابوورییه‌كانه‌وه نییه بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه.
له رێنماییه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به‌رپرسه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه ئابوورییه‌كان كرد، چاودێری و لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكه‌ن كه ده‌ستكاری نرخ ده‌كه‌ن، رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ریان بگرنه‌به‌ر، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و كشتوكاڵ و ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ دڵنیابوون له سه‌قامگیری رێژه‌ی نرخی ئه‌و شتانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتییان هه‌یه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.

