ڕاوێژکارێکی حکومی: 20 بانکی عێراقی ئاڵوگۆڕی دۆلار دەکەن بە نرخی 1320 دینار
ئەمڕۆ دووشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، 20 بانکی عێراقی ئاڵوگۆڕی دۆلاریان بۆ دەکرێت لەڕێگەی پاڵپشتی دارایی بەدۆلار لای نێردەکانیان لە بانکە بیانییەکانیان نرخی هەزار و 320 دیناری عێراقی.
ساڵح بە موتەڵعی ڕاگەیاند، "20 بانکی عێراقی هەن کە لە ڕێگەی پاڵپشتی داراییەوە بە دۆلار بۆ نێردەکانیان لە بانکە بیانییەکان بە نرخی 1320 دینار مامەڵەی گواستنەوە دەکەن، دوای ئەوەی پلاتفۆرمی پابەندبوون نەما".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهێزی یەدەگی دەرەکی پۆرتفۆلیۆی وەبەرهێنانی دراوی بیانی عێراق کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت، کە بڕەکەی نزیکەی 110 ملیار دۆلارە، هەمەچەشنە لەگەڵ زێڕ و دراوەکانی دیکە، پۆرتفۆلیۆیەکی ئاست بەرزە لە مێژووی دارایی عێراقدا، هەروەها بەشێوەیەکی کارا بەڕێوەدەبرێت، زیاتر لە 15 مانگی هاوردە دەگرێتەوە کاتێک بەراورد دەکرێت بە ستانداردی جیهانی کە سێ مانگە".
