ڕووبارێک لە قەراغی پایتەختی ئەرجەنتین سوور بووە و دانیشتوانی ناوچەکەی نیگەران کردووە
ڕووبارێک لە قەراغی شاری بوینس ئایرس لە پایتەختی ئەرجەنتین سوور بووە و دانیشتوانی ناوچەکەی نیگەران کردووە کە ترسیان لە پیسبوونی ئاوەکە هەیە.
وێنە و ڤیدیۆکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیشانی دەدەن کە ڕووباری ساراندی، کە دەڕژێتە دەمی ڕیۆ دی لا پلاتا، لەناکاو ڕەنگی گۆڕاوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکانی میدیای ناوخۆیی، ئەمە یەکەم جار نییە کە ڕەنگی ڕووبارەکە دەگۆڕێت، هەروەهادانیشتوانی ناوچەکە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە و یەکێکیان بە ڕۆژنامەی (لاناسیۆن) دەڵێت: "من هەموو ژیانم لێرە ژیاوم و پێشتر ئاوی سوورم نەبینیوە."
کەسێکی تر بە ڕۆژنامەی (باگینا 12ی) گوتووە کە "چینێکی زەردی ئەستوور و ڕەقی لەسەر ڕووی ڕووبارەکە بینیوە کە بۆنی ترشی لێدێت".
لەتری ئەم ڕووداوەدا، بەرپرسان سەردانی شوێنەکەیان کرد بۆ کۆکردنەوەی نمونەی ئاوی سوور بۆ پشکنین، وەزارەتی ژینگەی ئەرجەنتینیش دەڵێت: ئەم نموونانە شیکاری بۆ دەکرێن بۆ ئەوەی هۆکاری گۆڕینی ڕەنگی ڕووبارەکە دیاری بکرێت.
