ڕۆژنامەوان و پەیامنێر ئەحمەد شامکی لە شێلادزێ دوای پێنج ڕۆژ لە دەستگیرکردنی بە کەفالەت ئازادکرا
ئەحمەد شامکی، ڕۆژنامەوان و پەیامنێر لە شێلادزێ، دوای پێنج ڕۆژ لە دەستگیرکردنی بە کەفالەت ئازادکرا.
ئەحمەد شامکی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو (26ـی حوزەیرانی 2024)، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئەو شارە دەستگیرکرا بەهۆی بڵاوکردنەوەی دۆسیەی گەندەڵی پەیوەست بە فرۆشتنی زەوییەک لە شەقامێکی گشتی لە شێلادزێ، دوێنێ چوارشەممە بە بڕیاری دادوەر بەکەفالەت ئازادکرا.
پێشتر دەزگای میدیایی حەوت ڕۆژ ڕایگەیاند، ئەحمەد شامکی پەیامنێری دەزگاکەیان لەشارۆچکەى شێلادزێ لەسنووری پارێزگای دهۆک لەسەر ئاشکراکردنی دۆسیەیەکی گەندەڵی دەستگیرکراوەو لە بەندیخانەیەکی ئامێدی بەندکراوەو ئەم دەزگایە کە ڕۆژنامەنووس ئەحمەد شامکی وەک پەیامنێر کاری لەگەڵ دەکات ڕایگەیاند، لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووە 26ـی حوزەیران، پەیامنێری دەزگاکەیان ئەحمەد شامکی بەهۆی هەوڵی ئاشکراکردنی دۆسیەیەکی گەندەڵی پەیوەست بە فرۆشتنی زەوی لەیەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی شێلادزێ لەلایەن هێزە ئەمینییەکان دەستگیرکراوەو گواستریەوە بەندینخانەیەکی قەزای ئامێدی.
هەروەها لە ڕوونکردنەوەیەکدا هاتووە کە ڕۆژنامەنووس ئەحمەد شامکی پێش دەستگیرکردنی هەڕەشەی لێکراوە لەلایەن بەرپرسانی ئەو ناوچەیە لەهەوڵی ئاشکراکردنی فرۆشتنی یەکێک لە زەویەکان، دواجار رۆژی چوارشەممە دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ بەندیخانەیەکی ئامێدی.
