ڕەشید هەوڵە ناوازەکانی عێراق بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە ئاشکرا دەکات
عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتی کردەوە کە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لەم قۆناغەدا پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددای فرەیی کە ڕووبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتەوە. ناوبراو تیشکی خستە سەر ئازارەکانی گەلانی عەرەب، بەتایبەتی گەلی فەلەستین، جگە لە بارودۆخی نائارامی ناوخۆیی سودان، سوریا و لوبنان. هەروەها هەوڵه ناوازەکانی عێراقیشی بۆ هێنانەوەی ئاشتی بۆ ناوچه که ئاشکرا کرد.
ڕەشید لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن عەرەبی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە وتی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لەبارودۆخی ئێستای خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا پێویستە و وڵاتانی عەرەبی بەدەست چەندین کێشەوە دەناڵێنن دیارترینیان دەستدرێژی بۆ سەر گەلی فەلەستین و بارودۆخی ناوخۆی سودان و سوریا و لوبنان .
ئاماژەیشیدا نیازێکی ڕاستەقینەی وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ناوچەکە هەیە بۆ وەستاندنی ئازارەکانی گەلی فەلەستین .
دەبێت کار بکرێت بۆ وەستاندنی جەنگ لە فەلەستین و گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ گەلی فەلەستین و پاشان نەخشە ڕێگایەکی سیاسی بۆ فەلەستینییەکان دابڕێژین بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان بەپێی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
وتیشی سوریا وڵاتێکی گرنگە بۆ عێراق لەهەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتی و ئایینی و کلتووریدا و ئێمە پێکەوە گرێدراوین و پەیوەندییەکی باش و بەهێزمان لەگەڵ سوریادا دەوێت و دەمانەوێت حکومەتی سوریا هەموو بوارەکان لەبەرچاو بگرێت و نوێنەرایەتی گەلی سوریا مسۆگەر بکات.
ڕوونیکردەوە سنوورێکی درێژمان لەگەڵ سوریادا هەیه و تیرۆریستان لەسەر سنوورەکان هەن یان لەگەڵ خانەوادەکانیان بەڕەگەزە جیاوازکانیانەوە پێویسته ئەم پرسە ئەمنیە بەشێوەیەکی دۆستانه لەگەڵ لایەنی سوریا چاره سەر بکرێت .
وتیشی کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئەمنی سنوور لەگەڵ تورکیا و پرسی بوونی هێزەکانی لەناو عێراقدا دەکەین بەتایبەتی لەگەڵ بڕیاری پەکەکە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئاشتیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا لەڕووی بازرگانی و دیپلۆماسییەوه باشه و بازرگانیمان به هێزه و ساڵانه دەیان ملیار دۆلاره و هیوادارین کێشه ئەمنییەکان چارەسەر بکرێن .
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران ئاسایی و بەهێزه و هیچ هێزێکی ئێرانی له ناو عێراقدا نییه و بەپێچەوانه وه و ئاڵوگۆڕی هەمیشەیی شاندەکانمان هەیه و لەسەر هەموو پرسەکانی ئێستا ڕێکدەکەوین .
زۆربەی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لەتورکیا و ئێران و زۆربەیشیان لەتورکیاوە دێن، پێویستمان بەپشکی دادپەروەرانه هەیه بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی دانیشتوان و کشتوکاڵ.
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و میسر و ئوردن بەهێز و پتەو و ئاڵوگۆڕی پسپۆڕی و بازرگانیمان هەیە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری.
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا ئاسایی و باشن، ڕێککەوتن لەنێوانماندا هەیە و بەهاوبەشی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و بۆ مانەوە یان پاشەکشێ هێزەکان ئەوەش پەیوەستە بەدانوستانەکانی نێوان هەردوولا.
پێشوازی لە سەردانی سەرۆک ترامپ و شاندەکانی ئەوروپا دەکەین بۆ ناوچەکە بۆ گوێگرتن لەسەرکردەکانی ناوچەکە سەبارەت بەو کێشانەی هەن و کارکردن بۆ چارەسەرکردنیان.
هیوادارین دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەرکەوتوو بن و سوودی بۆ هەمووانیش دەبێت.
عێراق ئامادەیه ناوبژیوانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بکات بۆ سەرخستنی دانوستانەکان ئەگەر داوایان کرد .
نەبوونی یاسای نەوت و گاز لەپشت کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستانەوەیە و دانوستاندنەکان لەنێوان هەردوولادا بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مووچە و نەوت و کێشەکانی دیکە.
هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچن و کاردەکەین بۆ ئەوەی ئارام و سەقامگیر و دادپەروەرانە بێت و بەشداری بەرفراوانی خەڵکی عێراق مسۆگەر بکەین.
( 60 ٪ ی دانیشتوانی عێراق گەنجن و زۆرترین قورسایی پێکدەهێنن و دەبێت پشتیوانییان لێبکرێت و پێویستمان بە بەشداریکردنیان هەیە لەپشتیوانیکردنی پرۆسەی سیاسی و بەرگریکردن لە ئاسایش و سەقامگیریدا و ببنە بەشێک لەچارەسەرکردنی کێشەکان.
