کارمەندێکی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا تیرۆر کرا
کارمەندێکی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا تیرۆر کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کارمەندەکە ناوی داوود بیتەرەفە، كاتێک بە ئۆتۆمبێلەکەی چووەتە باڵیۆزخانەی ئێران، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، حکومەتی کاتی سووریا بە بەرپرسیار دەزانین لە دۆزینەوە و دادگاییکردنی بکوژانی داوود بیتەرەف.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممەی رابردوو (15ـی کانوونی یەکەمی 2024)، لەنێو جەرگەی دیمەشق دەستڕێژی گوللە لە کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەیان کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
وتيشى: کارمەندەکە ناوی داود بیتەرەف-ە، كاتێک بە ئۆتۆمبێلەکەی چووەتە باڵیۆزخانە، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
