کارەباى سلێمانى نرخى ئەمپێرێک کارەباى موەلیدەى بۆ مانگى رابردو راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتى کارەباى سلێمانى نرخى ئەمپێرێک کارەباى موەلیدەى بۆ مانگى رابردو راگەیاند و بەپێى خشتەى کارى موەلیدەکانیش نرخەکە جیاوازییان هەیە.
کارەباى سلێمانى دەڵێت: به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (44) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (10.000) بۆ (11.000) دیناره، هەندێک شوێنیش کە بەرنامەى کارکردنیان لە 7 بۆ 1ـى شەوە نرخى ئەمپێرێکیان لەنێوان (12) بۆ (13) هەزار دیناردایە.
لەبارەى ئەو موەلیدانەى کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە کارەباى سلێمانى دەڵێت نرخەکەیان (13) بۆ (14.500) دینارە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى (12) گۆڕانکارى تێدادەکرێت و موەلیدەکان تەنیا لەنێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کۆژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 7:00 تا 8:00ى بەیانى کاردەکەن و رۆژانى هەینیش بەیانیان کار بە موەلیدەکان ناکرێت تا کاتژمێر 1:00ـى پێش نیوەڕۆ.
