کارەبای نیشتمانیی ناوچەکانی دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزور، سەیدسادق و هەڵەبجەی شەهید بڕا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبونی کێشەیەک لە وێستگەی گۆڕینی کارەبای تانجەرۆ و چاکسازی لە چەند هێڵێکدا، کارەبای نیشتمانیی ناوچەکانی دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزور، سەیدسادق و هەڵەبجەی شەهید بڕا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری دانیشتوانی سنورەکانی دەربەندیخان، هەڵەبجەی شەهید، خورماڵ، سەیدسادق، پێنجوێن و شارەزور دەکەینەوە كە بەهۆی چاکسازیی لە هێڵەکانی 132 کەی ڤی گواستنەوەی کارەبای وێسگەی باشور- دەربەندیخان، وێستگەی ئەزمڕ - دەربەندیخان، هێڵی 132 کەی ڤی تانجەرۆ - سەیدصادق - پێنجوێن راگیرابون بۆ کاری چاکسازیی، لەئێستادا بەهۆی دروستبونی کێشەیەک لە وێستگەی گۆڕینی کارەبای تانجەرۆ، کارەبایان نیە .
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان و هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سليمانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
