کشانەوەی حیزبی داعی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان
دوای تێپه‌ڕبونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر كوژرانی فازڵ مه‌رسومی حسێنی سه‌رۆكی حیزبى داعی، حزبه‌كه‌ی كشانه‌وه‌ی خۆی له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ڕاگه‌یاند كه بڕیاره ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت. حیزبى داعی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، تا ئێستا حكومه‌ت خۆی سه‌رقاڵ نه‌كردوه به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی و سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و كاره خیانه‌تكارانه و ترسنۆكییه كه فازڵ مه‌رسومی سه‌رۆكی حیزبى داعی كرده ئامانج، هه‌روه‌ها هیچ ده‌رگایه‌كیشی نه‌كردۆته‌وه بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه تا ئاگاداریان بكاته‌وه له پێشكه‌وتنی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بۆ به‌دواداچون سه‌باره‌ت به‌و كه‌یسه ده‌ستیپێكردوه.
حیزبى داعی داوای له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌مو ئاسته‌كان كردوه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و به‌په‌له ئه‌نجامبدات بۆ ئاشكراكردنی تاوانباران، بارودۆخی تاوانه‌كه بۆ ڕایگشتی ڕابگه‌یه‌نن و لێپرسینه‌وه له لایه‌نه‌كانی پشته‌وه‌ی بكه‌ن، چونكه ئه‌و جۆره تاوانانه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، لادان له شه‌رعیه‌تی سیسته‌می دیموكراسی و سوكایه‌تیكردن به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به تایبه‌ت كه ڕوداوه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
حیزبى داعی ئاشكراشیكردوه، پارته‌كه‌یان بڕیاریداوه له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكشێته‌وه كه بڕیاره له 18ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2023 به‌ڕێوه‌بچێت، له كاتێكدا حیزبەکە وه‌ك به‌شێك له فره‌یی سیاسی له‌و وڵاته‌دا ده‌مێنێته‌وه.
