کڕینی خانووبەرە لەلایەن عێراقییەکانەوە بە رێژەی 75٪ کەمیکردووە لە تورکیا
بەڕێوەبەرایەتی ئاماری تورکیا رایگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 کڕینی خانووبەرە لەلایەن عێراقییەکانەوە بە رێژەی 75٪ کەمیکردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاماری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن "المطلع"ەوە وەرگیراوە هاتووە، "عێراقییەکان لە ماوەی چوار مانگی یەکەمدا 984 موڵکیان لە تورکیا کڕیوە، ئەمەش بە ڕێژەی 75.4٪ کەمیکردووە بە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2022، کە تێیدا کڕینی خانووبەرە لە تورکیا لەلایەن عێراقییەکانەوە گەیشتە 4025 موڵک".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کڕینی خانووبەرە لەلایەن عێراقییەکانەوە لە تورکیا بۆ ماوەی پێنج مانگی ساڵی 2023 کەمیکردووە، پێش ئەوەی کەمێک بەرزبێتەوە لە مانگی شەش"، هاتووەش، "عێراقییەکان 229 موڵکیان کڕی لە کانوونی دووەمی ڕابردوودا و لە مانگی شوباتدا بۆ 173 موڵک دابەزی و دواتر لە مانگی ئازاردا دابەزی بۆ 165 موڵک و لە مانگی نیساندا دابەزی بۆ 124 موڵک و دواتر دابەزی بۆ 118 موڵک بۆ مانگی ئایار پێس ئەوەی لە مانگی حوزەیراندا کەمێک باشتر بێت".
بەگوێرەی خشتەی کۆمسیۆنەکە، عێراقییەکان لە مانگی حوزەیراندا لە پلەی سێیەمدان دوای ڕووسەکان هاتووە کە 6،456 موڵکیان کڕیوە و ئێرانییەکان 2،756 موڵکیان کڕیوە و ئۆکرانییەکان لە پلەی چوارەمدان بە 938 موڵک.
