کۆشکى سپى: پێشتر رووسیامان ئاگادارکردەوە لە ئەگەری بەئامانجگرتنی مۆسکۆ
ئەمرۆ شەممە، (23ـى ئادارى 2024)، کۆشکى سپى لەبارەى رووداوى هێرشە چەکدارییەکەى سەر هۆڵى بۆنەکان لە مۆسکۆى پایتەختى رووسیا، كه لە شەوی ڕابردوو ئەنجامدارا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تێیدا ئاشکرایکرد، پێشتر حکومەتى رووسیایان لە ئەگەرى هێرشى تیرۆریستى ئاگادارکردووەتەوە و پێمان راگەیاندوون، کەوا کۆبوونەوە جەماوەرییە گەورەکان دەکرێنە ئامانج.
ئادرین واتسۆن، وتەبێژى ئەنجوومەنى ئاسایشى نیشتمانی ئەمەریکا ئاماژەى بەوەکرد، سەرەتاى ئەم مانگە واشنتن زانیارى هەبوو لە ئەگەرى هێرشێکى تیرۆریستى پلان بۆ داڕێژراو لە مۆسکۆ، کە ئەگەرى هەیە کۆبوونەوە گرنگەکان بکاتە ئامانج، لەو چوارچێوەیە واشنتن ئەم زانیارییانەى لەگەڵ مۆسکۆ هاوبەشی پێکردووە.
شایەنی باسە، شەوى هەینی رابردوو، هێرشێکى چەکدارى کرایەسەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، بەهۆیەوە زیاتر لە 60 کەس کوژراون و نزیکەى 150ـى دیکەش برینداربوون، کە دواتر رێکخراوى داعش بەرپرسیارێتى خۆى لە هێرشەکە راگەیاند.
