کەشناسی پێشبینی دەکات لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما دابەزن
ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای وڵاتەکەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی دەکات لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما دابەزن.
لە ڕاگەیەندراوێکی دهستهی كهشناسی کەدەستی موتەڵع کەوتووە ، تێیدا هاتووە، "سبەی چوارشەممە، کەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور لە ناوچە پەرشوبڵاوەکانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور. پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه ، "بهرزترین پلەی گەرما بۆ سبەی چوارشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەیە: سلێمانی 40 پلە؛ دهۆك 42 پلە؛ هەولێر 43 پلە؛ نەینەوا و کەرکوک 45 پلە؛ سەڵاحهددین و ئەنبار 46 پلە؛ بەغدا، کەربەلا، دیالە، و بابل 47 پلە؛ نەجەف، دیوانیە، 47 پلەی سەدی؛ واست 48 پلەی سەدی؛ زیقار، موسهنا و بەسرە 49 پلەی سەدی و میسان 50 پلەی سەدی."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه ، "ڕۆژی پێنجشەممە ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه ، "رۆژی هەینی داهاتوو، کەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ بای گۆڕاو لە ناوچەی باکور (5-10 کم/کاتژمێر) و بای سووک بۆ مامناوەندی باکووری ڕۆژئاوا (10-20 کم/کاتژمێر)، چالاک دەبێت لە ڕۆژدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، دەبێتە هۆی دروستبوونی خۆڵ بارین. پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت".
ڕوونیشیکردەوە، "شەممەی داهاتوو کەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی باشوور، پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن".
