کەشناسی: کەش و هەوای ڕۆژانی داهاتوو گەرم دهبێت و خوڵبارینیش دهستپێدهكاتهوه
ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و پێشبینی کەشوهەوای گەرم خۆلبارین دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی ، کە دەستی موتەڵع کەوتووه ، تێیدا هاتووە "سبەی چوارشەممە، کەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور لە ناوچەکانی باکور و باشوور، با لە باکوری ڕۆژئاوا دەبێت".
ڕوونیشیکردووەتەوە "بهرزترین پلەکانی گەرما لە بەغدا و هەولێر و سلێمانی 41 پلە دەبێت، لە کەرکوک و نەینەوا و ئەنبار 43 پلە دەبێت، لە دهۆك 40 پلە دەبێت، لە دیالە و واست و دیوانیە و موسهنا 46 پلە دەبێت، لە بابل و کەربەلا و نەجەف و سەلاحهدین و کەرکوک و نەینەوا و ئەنبار 45 پله دهبێت و میسان و ناسریە و بەسرە لە 47 پلەی سەدی دهبێت
له راگهیندراوهكهدا ئاماژە بەوەشیکراوه كه، "کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە بەگشتی ساماڵ و گەرم دەبێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەی باکور و بای سووک بۆ مامناوەندی باکووری ڕۆژئاوا (10-20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه ، "هەینی داهاتوو، کەشوهەوا بەگشتی ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور، ئەمەش وایکردووە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووردا نیمچە هەور بێت. بای سووک بۆ مامناوەندی باکووری ڕۆژئاوا (10-20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، و هاوشێوەی پلەکانی گەرمای ڕۆژی پێشوو لە ناوچەکانی باشوور دەبێت".
له راگهیندراوهكهدا ئاماژە بەوەشیکراوه ، "پێشبینییەکانی کەشوهەوای شەممەی داهاتوو بەشێوەیەکی گشتی ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور لە ناوچەی باکوری وڵات ، بای مامناوەندی باکووری ڕۆژئاوا (20-30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) لە ڕۆژدا بەرزدەبێتەوە بۆ 30-40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی خۆڵبارین لە هەندێک ناوچەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ، پلەکانی گەرما هاوشێوەی پلەکانی گەرمای ڕۆژی پێشوو دەبن".
