گەڕان بەدوای تەرمەکانی ڕووداوی هەلیکۆپتەری ئێران کۆتایی هاتووە
ئاژانسی میهری ئێرانی لەبارەی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی سەرۆک کۆماری ئێران، بەیانی ئەمرۆ دووشەممە ڕایگەیاند، دوای دۆزینەوە و کۆکردنەوەی تەرمی قوربانیانی ڕووداوی کەوتنەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران، تەرمی قوربانیان دەگوازرێتەوە بۆ میعراجی شەهیدانی تەبرێز.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیرحوسێن کۆلیوەند، بەرپرسی مانگی سوور ڕایگەیاند: "تەرمی قوربانیان ان دەگوازرێنەوە بۆ میعراجی شەهیدانی تەبرێز و گەڕان بەدوای تەرمەکاندا کۆتایی هاتووە".
دوێنێ یهكشهممه (19ـی ئایاری 2024)، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانو ئیلهام عەلیف، سەرۆکی ئازەربایجان بەنداوی "قیزکالێ سی"یان كردهوه کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا بە هاوبەشی دروستکراوە، پاش ڕێوڕەسمەکە و لهكاتی گهڕانهوهی بۆ تاران، هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی توشی ڕووداوێک دەبێت و بەیانی ئەمرۆ دووشەممە بەفەرمیی تەلفزیۆنی فەرمی ئێران گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی و حسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری عەلی خامنەیی و تیمی فڕۆکەوانی ڕاگەیاند.
