یاریزانی پیشەگەری جیهانی یاری تێنس ڕافایێل نادال وازهێنانی لە یاری تێنس ڕاگەیاند
یاریزانی تێنسی ئیسپانی ڕافایێل نادال ماڵئاوایی لە یاریگاکانی تێنس کرد، دوای زیاتر لە 20 ساڵ لە یاریکردن و 22 نازناوی گەورە (گراند سلام).
دوایین یاری ڕافایێل نادال وەک پیشەگەر لە یاری تێنس، دۆڕاندنەکەی دوێنێ سێشەممە بوو بە ئەنجامی 6-4 بەرامبەر بە یاریزان بوتیک ڤان دی زاندشولپ، کە لە ڕیزبەندی 80هەمین یاریزانە لە جامی دەیڤس، کە تیایدا ئیسپانیا بە 2-1 لە چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا دۆڕا.
یاریزانی پیشەگەری جیهان لە یاری تێنس، ڕافایێل نادال گوتی: "ماندوو نیم لە یاری تێنس، بەڵام ئەوە جەستەمە کە نایەوێت چیتر یاری بکات، بۆیە دەبێت ئەو بارودۆخە قبوڵ بکەم".
کورتەی ژیاننامەی ڕافایێل نادال…
یاریزانی جیهانی تۆپی تێنس، ڕافایێل نادال پارێرا، لەدایکبووی 6ـی حوزەیرانی 1986 لە شاری ماناکور لە ئیسپانیا، یاریزانێکی تێنسی ئیسپانیە.
هەروەها یەکێک لەو یاریزانانەی که لەسەر تەختی ڕیزبەندی جیهانی یارییەکەدا دان، هەندێک لە شیکەرەوە و ڕەخنەگران یاری تێنس دەڵێن: نادال باشترین یاریزانی تێنس لە مێژووی ئەو یاریەدایە، ئەمەش بەهۆی سەرکەوتنەکانی لەسەر یاریگاکانی خۆڵ بەتایبەتی، نادال شایەنی نازناوی "پاشای خۆڵ" بوو چونکە بە یاریزانێکی بەرگری پلە یەک دادەنرێت.
ڕافایێل نادال ژمارەی پێوانەیی هەیە لە ژمارەی بردنەوە یەک لەدوای یەکەکان لە یاریی تێنس کە تا ئێستا ماوە کە 81 بردنەوەی یەک لەدوای یەکە و بە دۆڕاندنی نادال بەرامبەر یاریزانی سویسری ڕۆگێر فێدرێر کۆتایی زنجیرەی ئەو بردنەواتە هات لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی هامبورگ لە ساڵی 2007.
بۆیە زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان و شرۆڤەکارانی وەرزشی و هەروەها یاریزانانی پێشوو، ڕافایێل نادال بە گەورەترین یاریزانی تێنس لە مێژوودا دادەنێن.
