یەکێتیی ئەوروپا پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
یەکێتی ئەوروپا پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد لە تشرینی یەکەمی داهاتوودا و ئاماژەی بەوەدا کە لە نزیکەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا کاری کردووە بۆ بەدیهێنانی دیاریکردنی رۆژیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق تۆماس سیلەر لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕۆژی چوارشەممە (26ی حوزەیرانی 2024) نوسیویەتی، "پێشوازی لە ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 20 تشرینی یەکەم"، لەنزیکەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و نوێنەری سیاسییە کوردەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان کارمان کردووە بۆ بەدیهێنانی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن.
تۆماس سیلەر ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارە سیاسییەکان لەهەرێمی کوردستان جارێکی دیکە "شەرعییەتی دیموکراسی تەواو"یان دەبێتەوە.
