ئاگربەستی چارەنووس: چۆن دیپلۆماسی کۆتایی بە ململانێیەکی خوێناوی نێوان ئێران و ئیسرائیل هێنا؟
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا توشی شۆك بون به ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هاوكات ده‌ستوه‌ردانی قه‌ته‌ری له دانوستانه‌كاندا ئاشكرا كرد كه بوه هۆی ئاشتی نێوان هه‌ردو وڵات.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی كه قسه‌یان بۆ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كردوه، ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ته‌نانه‌ت به‌شێك له به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی تره‌مپی توشی سه‌رسوڕمان كرد، جگه له جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ كه له ماوه‌ی دو مانگی ڕابردودا سه‌ركردایه‌تی هه‌وڵه‌كانیان كردوه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك بۆ سنورداركردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی كۆشكی سپی ڕونیكرده‌وه، ڤانس و ڕوبیو و ویتكۆف له ڕێگه‌ی كه‌ناڵی "راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ" كاریان كردوه بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیسرائیل به‌و مه‌رجه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئاگربه‌ست به‌و مه‌رجه‌ی كه له‌لایه‌ن تارانه‌وه ڕوبه‌ڕوی هێرشی زیاتر نه‌بێته‌وه.
تره‌مپ پێش ئه‌وه‌ی پشتڕاستیبكاته‌وه كه ئێران و ئیسرائیل له‌سه‌ر ئاگربه‌ست ڕێككه‌وتون، له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و به‌رپرسانی ئێران قسه‌ی كردوه، به هاوكاریی نێوه‌ندگیریی قه‌ته‌ر.
ئه‌و به‌رپرسه كه داوایكرد ناوی ئاشكرا نه‌كرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی ئه‌میری قه‌ته‌ر ڕۆڵی هه‌بوه له گفتوگۆكانی ئاگربه‌ستدا.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی كۆشكی سپی ستایشی هێرشه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكای كرد كه ڕۆژی شه‌ممه بۆ سه‌ر سێ شوێنی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران ئه‌نجامدرا و ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی خۆشكرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئاگربه‌ست.
ئه‌و به‌رپرسه باسی ئه‌و مه‌رجانه‌ی نه‌كردوه كه ڕه‌نگه ئێران پێی ڕازی بوبێت، له‌وانه ئایا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به شوێنی كۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی داوه‌ته‌وه یان نا.
تره‌مپ ڕایگه‌یاند، ئێران و ئیسرائیل ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر "ئاگربه‌ستێكی ته‌واو" كه نزیكه‌ی كاتژمێر 4:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه‌ش "كۆتایی فه‌رمی" شه‌ڕی 12 ڕۆژه‌ی نێوان هه‌ردو وڵاته.
