سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوبوونەوەی هەواڵی لێبووردنی تایبەت بۆ هاوڵاتییەکی عەرەبی ڕەتدەکاتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەرکردنی لێبووردنێکی تایبەت بۆ هاوڵاتییەکی عەرەب ڕەتکردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لێدوانی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە سەرۆکایەتی کۆمار لێبووردنێکی تایبەتی بۆ هاوڵاتییەکی عەرەب دەرکردووە."
فەرمانگەکە "ڕاستی ئەم زانیارییانەی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک کۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لەوەتەی دەستبەکاربوونی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا، هیچ لێبووردنێکی تایبەتی بۆ هیچ هاوڵاتییەکی عەرەب یان بیانی دەرنەکردووە."
ڕوونیشیکردەوە کە ژمارەی ئەو بڕیارانەی کە پەرلەمانتارەکە باسی لێوەکردووە بە ژمارە ٥٨ و ٦٤، هیچ پەیوەندییەکیان بە دەرکردنی لێبووردنێکی تایبەتەوە نییە
