روداوێك له سوید هه‌ستی موسڵمانان بریندار ده‌كات
وێنه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز به زنجیرێكه‌وه كه ئاسه‌واری شه‌ش گوللـه‌ی پێوه‌بو، به‌سیاجی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید هه‌ڵواسرا، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی موسڵمانانی لێكه‌وته‌وه.
ئیداره‌ی مزگه‌وته‌كه له‌په‌یامێكدا ئه‌و كاره‌ی سه‌ركۆنه كرد و به "هێرشێكی نه‌ژادپه‌رستی نه‌فره‌تلێكراو له چوارچێوه‌ی زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئیسلامۆفۆبیا وه‌سفیكرد كه له سویددا په‌ره‌ی سه‌ندوه"
مه‌حمود حلفی به‌رپرسی مزگه‌وته‌كه پشتڕاستیكرده‌وه، پۆلیسی سوید لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی بۆ ڕوداوه‌كه كردۆته‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌م جۆره كارانه، كاردانه‌وه‌ی توندیان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان لێده‌كه‌وێـته‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ڕق و كینه له موسڵمانان ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌كات.
ئیداره‌ی مزگه‌وته وێنه‌ی قورئانی پیرۆزی هاوپێچ كردوه له‌گه‌ڵ یاداشتێكدا كه ده‌سته‌واژه‌ی "كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ماڵه‌وه"ی له‌سه‌ر بو، ئه‌مه‌ش سروشتی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ڕوداوه‌كه به‌هێزتر كرد.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی سوید ڕوداوه‌كه‌یان به په‌یامێكی هاندان زانی كه موسڵمانان ده‌كاته ئامانج، له‌وانه سوكایه‌تیكردنێكی ڕاسته‌وخۆ به پیرۆزییه‌كی ئایینی، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به به‌كارهێنانی توندوتیژی، هه‌وڵدان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن، هه‌روه‌ها ناوه‌ڕۆكێك كه وه‌ك بانگه‌وازێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه تێگه‌یشتوه بۆ دورخستنه‌وه‌ی موسڵمانان له كۆمه‌ڵگه‌ی سوید.
