جەمال کۆچەر:"تەیف سامی پێی وتین کار بە 'هەژماری من' ناکەین
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەکەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێڕاق پێی وتین هەر وەزارەتێک لیستی مووچەی بەو شێوازە ناردبێت کە داوامان کردووە، مووچەکەیمان ناردووە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق جەختی لەوەکردووەتەوە، تا ئەو کاتەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بانکی نەکرێت مووچەی مانگی ئازار نانێرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە داتای هەموو هێزە ئەمنییەکان بنێدرێت بۆ عێراق هاوشێوەی وەزارەتەکانی دیکە و ئەو کاتە مووچەکانیان دەنێردرێت دوای پێداچوونەوە.
جەمال کۆچەر وتیشی، "باسی پڕۆژەی 'هەژماری من' مان کرد بۆ بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ئەویش پێی وتین ناتوانین پشتی پێ ببەستین و دەبێت، پشت بە بانکە فیدڕاڵییەکان ببەستین."
