المطلع
عاجل

post-image

عێراقچی بە سەرۆکایەتی شاندێکی دیپلۆماسی بەرەو مەسقەت بەڕێکەوت بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتۆن


22:29 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2026-02-05
22925

وه‌فدی ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ره‌و مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان به‌ڕێكه‌وت. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، هیچ ده‌ره‌فه‌تێك بۆ قۆستنه‌وه‌ی‌ دیپلۆماسیه‌ت له‌پێناو دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و پاراستنی ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه‌ له‌ده‌ست ناده‌ین.

ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردۆته‌وه‌، رایگه‌یاند، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی دیپلۆماسی ئێران بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ره‌و مه‌سقه‌ت به‌ڕێكه‌وت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتویه‌تی، ئه‌م مامه‌ڵه‌ دیپلۆماسییه‌ به‌وپه‌ڕی پێداگرییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ ئامانجی گه‌یشتن به‌ لێكتێگه‌یشتنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ له‌باره‌ی بابه‌تی ئه‌تۆمییه‌وه كه‌ جێی ره‌زه‌مه‌ندی هه‌ردولا بێت.

ئیسماعیل به‌قایی وتوشیه‌تی، ئه‌زمونه‌ تاڵه‌كانی رابردو له‌نێویاندا بێ به‌ڵینییه‌كانی پێشو، هێرشی سه‌ربازی ساڵی رابردو و "ده‌ستوه‌ردانه‌ ده‌ره‌كییه‌كان"ی مانگی پێشو، له‌به‌ر چاوی ئێمه‌ن و هه‌میشه‌ خۆمان به‌ به‌رپرسیار ده‌زانین بۆ داواكردنی مافه‌كانی گه‌لی ئێران.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له‌ هه‌مان كاتدا به‌رپرسیارین له‌وه‌ی كه‌ هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ده‌ست نه‌ده‌ین بۆ قۆستنه‌وه‌ی دیپلۆماسییه‌ت له‌پێناو دابنیكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئێران و پاراستنی ئاشتی و ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، سوپاسی هه‌مو وڵاتانی‌ دۆست و دراوسێ و ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین كه به‌رپرسیارانه‌ و خه‌مخۆرانه‌ رۆڵی خۆیان له‌ داڕشتنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا بینی و هیوادارین لایه‌نی ئه‌مریكیش به‌رپرسیارانه‌ و واقیعبینانه‌و به‌جدی له‌م پڕۆسه‌یه‌دا به‌شداری بكات.‌

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر میدیاكان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ جارید كۆشنه‌ر، زاوای دۆناڵد تره‌مپ و ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، گه‌یشتنه‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر.

بڕیاره‌ سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی، دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان ده‌ستپێبكه‌ن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

جدول أعمال البرلمان ليوم الأحد المقبل

جدول أعمال البرلمان ليوم الأحد المقبل

2026-08-07 23:19 22840
المقاومة الإسلامية بالعراق ترجئ الرد وتحذر: السيادة لا تُسترد بالبيانات الخجولة

المقاومة الإسلامية بالعراق ترجئ الرد وتحذر: السيادة لا تُسترد بالبيانات الخجولة

2026-08-07 22:00 3754
عقوبات أمريكية على منصات عملات مشفرة وشبكة شركات مرتبطة بإيران

عقوبات أمريكية على منصات عملات مشفرة وشبكة شركات مرتبطة بإيران

2026-08-07 21:10 4031
اختراق طبي.. الذكاء الاصطناعي يصمم جينومات فيروسية لمكافحة البكتيريا

اختراق طبي.. الذكاء الاصطناعي يصمم جينومات فيروسية لمكافحة البكتيريا

2026-08-07 20:56 3961
العراق.. تفكيك ثلاث شبكات خطيرة للاتجار بالبشر بينها شبكة دولية

العراق.. تفكيك ثلاث شبكات خطيرة للاتجار بالبشر بينها شبكة دولية

2026-08-07 20:01 3944
الزيدي يتلقى رسالة سعودية ويجدد حظر استخدام أراضيه لاستهداف الدول

الزيدي يتلقى رسالة سعودية ويجدد حظر استخدام أراضيه لاستهداف الدول

2026-08-07 19:58 3862
محذرة من التضليل.. الإعلام والاتصالات تنفي وجود وكيل معتمد لـ"ستارلنك" بالعراق

محذرة من التضليل.. الإعلام والاتصالات تنفي وجود وكيل معتمد لـ"ستارلنك" بالعراق

2026-08-07 17:47 33907
الهند.. قتلى ونزوح الآلاف جراء فيضانات عارمة

الهند.. قتلى ونزوح الآلاف جراء فيضانات عارمة

2026-08-07 16:47 4491
برشلونة أم أتلتيكو.. أين يقضي ألفاريز موسمه القادم؟

برشلونة أم أتلتيكو.. أين يقضي ألفاريز موسمه القادم؟

2026-08-07 16:02 4762
خطيب جمعة النجف يحذر من محاولات دول عربية "لإسقاط التجربة العراقية"

خطيب جمعة النجف يحذر من محاولات دول عربية "لإسقاط التجربة العراقية"

2026-08-07 15:10 5622
الداخلية تؤكد: الحدود العراقية تشهد مستويات عالية من الأمن والاستقرار

الداخلية تؤكد: الحدود العراقية تشهد مستويات عالية من الأمن والاستقرار

2026-08-07 14:08 5051
العامري يتعهد بالمسار الدبلوماسي ويدعو الفصائل لتأجيل الرد على الهجوم الأخير

العامري يتعهد بالمسار الدبلوماسي ويدعو الفصائل لتأجيل الرد على الهجوم الأخير

2026-08-07 13:50 4913
القبض على موظفين في بلدية الناصرية ومعقبين بتهم تزوير + صور

القبض على موظفين في بلدية الناصرية ومعقبين بتهم تزوير + صور

2026-08-07 12:41 22991
الإعلام الأمني: حصر السلاح بيد الدولة قرار لا رجعة فيه

الإعلام الأمني: حصر السلاح بيد الدولة قرار لا رجعة فيه

2026-08-07 12:30 5220
ريال مدريد يُجدد عقد نجمه فينيسيوس جونيور حتى عام 2032

ريال مدريد يُجدد عقد نجمه فينيسيوس جونيور حتى عام 2032

2026-08-07 00:01 7516
اعتماد شركة Apple منصة رقمية موثوقة للعمل في العراق

اعتماد شركة Apple منصة رقمية موثوقة للعمل في العراق

2026-08-06 22:58 8539
توجيهات جديدة من رئيس الوزراء بشأن الوزارات الشاغرة ومشاريع خدمية

توجيهات جديدة من رئيس الوزراء بشأن الوزارات الشاغرة ومشاريع خدمية

2026-08-06 21:14 45119
توجيهات حكومية برفع جاهزية القوات الأمنية من الحدود إلى عمق المحافظات

توجيهات حكومية برفع جاهزية القوات الأمنية من الحدود إلى عمق المحافظات

2026-08-06 20:36 7709