لە تورکیا کەسێک خوشکێکی دەکوژێت و خوشکەکەی تر بریندار دەکات
شاری غازی عەنتاب لە باشووری تورکیا تاوانێکی خێزانی ترسناکی بەخۆوە بینی کە گەنجێکی سووری بەناوی محەممەد شێخ ئیسماعیل (26 ساڵ) خوشکی خۆی بە ناوی حەلە (18 ساڵ) کوشت و خوشکەکەی تری مەریەم (28 ساڵان) بەسەختی بریندار کرد.
بەگوێرەی میدیاکانی ناوخۆی تورکیا، ناکۆکییەکی توند لە ماڵی مەریەم لەنێوان بکوژەکە و دوو خوشکەکەی ڕوویداوە و محەممەد دەمانچەکەی ئاراستەی کردوون و تەقەی لە دوو خوشکەکەی کرد.
دوای گەیشتنی شکاتی دراوسێکان، پۆلیسی تورکیا و ئەمبوڵانسەکان چوونە شوێنی ڕووداوەکە و لەوێ دوو کچە گەنجەکە گەیەندرانە نەخۆشخانە و سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان بۆ ڕزگارکردنی خوشکە بچووکەکە، حەلە گیانی لەدەستدا و مەریەم هێشتا چارەسەری پەیوەست وەردەگرێت و باری تەندروستی خراپ نییە.
بەگوێرەی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوخۆی تورکیا بڵاوبووەوە، ناکۆکیەکە کاتێک سەریهەڵدا کە کچە بچوکەکە حەلە هەوڵیدا خێزانەکەی ڕازی بکات هاوسەرگیری لەگەڵ گەنجێک بکات کە داوای خوازبێنی لێکردبوو، ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی ناکۆکییەکە.
پۆلیسی تورکیا بەدواداچوون بۆ ئەو بکوژە دەکات کە لە ناوچەی ئەیوب سوڵتان لە غازی عەنتاب هەڵهاتووە، هاوکات پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە و ڕێوشوێنی پزیشکی دادوەری، خێزانی قوربانییەکە تەرمەکەیان وەرگرت و لە گۆڕستانی یەشێل کێنت نێژرا.
