لیژنەی یاسایی پەرلەمان کەموکوڕی لە بڕیارەکانی "دادگای فیدراڵی وئەنجومەنی دادوەری" سەبارەت بە لێبوردنی گشتی دەستنیشان دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە،دارا حەمە ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، حاڵەتێکی کەموکوڕی لە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری سەبارەت بە یاسای لێبوردنی گشتی دەستنیشانکرد.
حەمە لە لێدوانێکیدا بەئاژانسی موتەڵع-ی ڕاگەیاند، "کەمتەرخەمی لەلایەن دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە هەیە لەو بڕیارانەی سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی یاسای لێبوردنی گشتی دراون". شایەنی باسە دادگای فیدراڵی بڕیارێکی دەرکردبوو بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سێ یاساکە، لەنێویاندا یاسای لێبوردنی گشتی، ئەمەش دوای تانەیەک کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە تۆمارکرابوو سەبارەت بە ڕەوایەتی دەنگدان لەسەر یاساکان بە یەک پاکێج.
پاشان ئەنجومەنی باڵای دادوەری وەڵامی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دایەوە بۆ پابەندکردنی دادگاکان بە بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی "لێبوردنی گشتی"، جەختی لەوە کردەوە کە دروست نییە جێبەجێکردنی یاسایەک بوەستێنرێت کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە یاساڕێژی بۆ کراوە پێش ئەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوبکرێتەوە.
