هۆکاری دووگیان بوونی خانمان به دووانه چیە؟
هەندێک کات دووگیانی به دووانه یان سیانه دەبيت بە لێکەوت وە هەندێک کاتیش چەند هوکاریک دەبنه هوى ئەوە بۆ نمونه ئەگەری دووگیانی بەدووانه لەگەڵ گەورەبوونی تەمەندا زیادەکات بەهوی گورانی هورمونه کان که ده بیته هۆی دەردانی زياتر له هێلکەیەک لەهەر جاريكدا وەهەروەها بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای یارمەتیدەر بۆ نمونه پیتاندنی بلوری بۆ منالبوون و دووانه بوون.
هەروەها دووانه لێکنەچووەکان که باوترین جۆری دوانەيه له ئەنجامی پیتاندنی دوو هیلکەی جیاوازەوه دەبيت لەلایەن سپێرمەوە.
وەهەر یەکێک له هیلکه پیتراوەکان وێڵاش و کیسەی ئەمنێۆمی خۆی دەبێت وە دەکرێت رەگەزی کۆرپەکان دیاریبكريت و دەكرێت هه ردووکیان کچ بن یان هەردووکیان كور بن یان کچ و کور بن.
لەو کاتەی که دووانه لیكچووەکان به هوی دابەشبوونی هيلكەيەکی پیتراو و گەشەکردنی تا دەبێته دوانه ، و ئەگەری هەیه دووانەکه هەمان وێڵاش و هەمان کیسەی ئەمنێۆمیان هەبيت يان هەمان وێڵاش و دوو کیسی ئەمینۆمی جیاواز هه ردوو مندالەکەش هاوشيوه دەبن له رووی جینات و بۆماوەییەوه و هەمان شێوە و هەمان هێما جەستەییەکانیان دەبێت.
