له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی بۆرییه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی بۆرییه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
حه‌یان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سەردانی بەندەری خۆر زوبەیر-ی كردوه بۆ پێداچونەوە بە کارەکانی بەستنەوەی بۆری غاز و دڵنیابونه‌وه له ته‌واوبونی كاره‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، لە چەند کاتژمێری داهاتودا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (SOMO) لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕادەگەیەنێت.
به‌پێی وته‌ی حه‌یان عەبدولغەنی، له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا ڕۆژانه 185 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا هه‌نارده ده‌كرێت و دواتر بڕه‌كه‌ی زیاد ده‌كرێت تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی له یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی عێراقدا دیاریكراوه.
