بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سورێژە لە ویلایەتی تەکساس و نیو مەکسیکۆ لە ئەمریکا
تووشبوون بە سورێژە لە ڕۆژئاوای تەکساس و نیو مەکسیکۆ بەیەکەوە 350 کەسی تێپەڕاندووە و دوو کەسیش كە ڤاکسینیان وەرنەگرتوە گیانیان لەدەستدا.
سورێژە ڤایرۆسێکە لە هەوادا بە ئاسانی بڵاودەبێتەوە کاتێک کەسێکی تووشبوو هەناسە دەدات، پژمین یان کۆکە.
تووشبووانی سورێژە لە ویلایەتی تەکساس و نیو مەکسیکۆی ئەمریکا لە سێشەممەی ڕابردوودا بۆ 317 حاڵەت بەرزبووەوە، لە کاتێکدا چوار ڕۆژ لەمەوبەر 294 حاڵەت بوو، لە کاتێکدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرەنگاری یەکێک لە گەورەترین بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە دەیەی ڕابردوودایە.
لە ڕێگەی ڤاکسینەوە دەتوانرێت ڕێگری لە نەخۆشی سورێژە بکرێت و پێدەچێت نەخۆشییەکە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە ئەمریکا لەناوچووبێت.
سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی لە ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، لەماوەی ڕابردوودا لەمساڵدا حاڵەتی سورێژەی زیاتر لە وڵاتەکەی تۆمارکردووە لەوەی لە هەموو ساڵی 2024دا تۆمارکراوە.
