بۆ ئەوەی کێشت دابەزێت ئەم خواردنانە بخۆ
قەڵەوی لەئێستادا بەرێژەیەکی بەرچاو بڵاوبوەتەوە لە جیهاندا ، ئەوانەش بەدەست قەڵەویەوە دەناڵێنن بەدوای رێگا چارەیەکدا دەگەرێن بۆ ئەوەی کێشیان دابەزێت پەنا بۆ رێجیم ئەبەن.
پسپۆڕانی بواری خۆراک باسلەوەدەکەن، دابەزاندنی کێشی لەش تەنها لە وەرزشکردن یان کەمکردنەوەی ژەمەکاندا خۆی نابینێتەوە، بەڵکو کلیلی دابەزاندنی کێش، رەنگە تەنها لە ژەمی ئێوارەدا بێت.
لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری کۆمەڵەی پزیشکیی کەنەدیدا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، هەڵبژاردنی خۆراکی گونجاو بۆ ژەمی ئێوارە، نەک تەنها سووتانی چەوری لە شەودا بەرزدەکاتەوە، بەڵکو کوالێتیی خەویش باشتر دەکات.
ئەو خواردنە چەوری سووتێنەرانەی پسپۆڕانی بواری خۆراک پێشنیازی دەکەن بۆ ژەمی ئێوارە:
– ماسی/ ماسیی جۆری سەلەمون، ماکرێل و ساردین دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا 3 کە هۆرمۆنەکانی برسێتی رێکدەخات و میتابۆلیزم باشتر دەکات. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی زەیتی ماسی، سووتانی کالۆری زیاددەکات تەنانەت لەکاتی پشوودانیش.
– ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ/ میوە، سەوزە، دانەوێڵە و ئەڤۆگادۆ یارمەتیت دەدەن هەست بە تێری بکەیت.
– سپێناخ/ توێژینەوەکان دەریانخستووە سپێناخ دەبێتەهۆی زیادبوونی هۆرمۆنەکانی تێربوون و لە هەمان کاتیشدا سووتاندنی چەوری.
– سەوزە و بەهارات/ ریحانە، زەردەچەوە، زەنجەفیل، یان دارچین لە ژەمی ئێواراندا بەکاربهێنە، ئەم پێکهاتانە دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسێنەر، ئارەزووی خواردن کەمدەکەنەوە، شەکری خوێن هاوسەنگ دەکەن و میتابۆلیزمیش باشتر دەکەن.
