ئایا دەرمانی شەکرە دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش؟
مێتفۆرمین بۆ دابەزاندنی کێش بابەتێکی جێی مشتومڕە لە کۆمەڵگەی پزیشکیدا و سەرەتا دەبێت بزانیت کە مێتفۆرمین یەکەم دەرمانە کە پزیشکی شەکرە و کۆئەندامی ناوخۆ بۆ نەخۆش دەنووسێت.
قەڵەوی یان کێشی زۆر یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکان کە مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم زیاد دەکات کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن لە ئەنجامی کەمی دەردانی ئەنسۆلین.
تیمێکى توێژەرانى زانکۆى موناش توێژینەوەیەکى نوێیان ئەنجامدا کە کاریگەریی یەکێک لە دەرمانە باوەکان لە چارەسەرى نەخۆشیی شەکرە لەسەر ئەو کەسانەى بەدەست هەوکردنى جومگەکان و زیادبوونى کێش یان قەڵەوییەوە دەناڵێنن.
بەپێى توێژینەوەکە، میتفۆڕمین، کە بەشێوەیەکى گشتى بۆ چارەسەرى نەخۆشیی شەکرە لە جۆرى دووەم بەکاردێت، دەشێت یاریدەدەر بێت لە کەمکردنەوەى ئازارى ئەژنۆ بەهۆکارى لاوازیی ئێسک لاى ئەو کەسانەى بەدەست زیادبوونى کێش یان یان قەڵەوییە دەناڵێنن، ئەمەش پێویستیی نەشتەرگەریی گۆڕینى جومگەى ئەژنۆ دوادەخات.
توێژینەوەکە 107 بەشداربووى لەخۆگرت، 73 ئافرەت و 34 پیاو بە ناوەندى تەمەنى 60 ساڵ، کە رۆژانە دوو هەزار میلیگرام میتفۆڕمین-یان پێدرا بۆ ماوەى شەش مانگ. ئەم کۆمەڵەیە بەراورد بە کۆمەڵەیەکى دیکە کران کە دەرمانى وەهمییان پێدرا.
توێژینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەى ئەو نەخۆشانەى میتفۆڕمین-یان خواردووە باسیان لە کەمبوونەوەى ئازارەکەیان کردووە بە بڕى 31.3 خاڵ لە پێوەرى 0 تا 100، بەراورد بە 18.9 خاڵ لەو کۆمەڵەیەى دەرمانى وەهمییان پێدرا.
ئەنجامەکەش دووپاتیدەکاتەوە کە میتفۆڕمین دەشێت دەرمانێکى کاریگەر بێت لە کەمکردنەوەى ئەو جۆرەى ئازارى ئەژنۆ کە بەهۆى لاوازیی ئێسکەوە روودەدات.
