فەلەکناسی: پێشبینی دەکەین یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان ٦ی حوزەیران بێت
ناوەندی نێودەوڵەتی فەلەکناسی وادەی یەکەمین رۆژی جەژنی قوربانی بۆ ئەمساڵ ئاشکرا کرد و دەڵێت، پێشبینی دەکەن یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان ٦ی حوزەیران بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥، ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی لە ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا وتی، رۆژی شەشی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی هەینی، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت، کە لە رۆژی ٢٧ـی ئەم مانگە، هیلالی مانگ دەبینرێت و رۆژی ٢٨ـی مانگیش دەست دەکرێت بە رێورەسمەکانی حەج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی ٥ـی ئەم مانگە کۆتا رۆژی رێورەسمەکانی حەج و دواتر دەست دەکرێت بە وەستان لەسەر کێوی عەرەفە، بەوەش رۆژی ٦ـی مانگی داهاتوو یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، مانگی هیلال لەو رۆژەدا بە بەکارهێنانی تەلەسکۆپ لە ئاسیای ناوەڕاست و رۆژئاوای ئاسیا و زۆربەی وڵاتانی ئەفریقا و ئەوروپا و بە چاو لە بەشێکی زۆری ههردوو كیشوهری ئهمریكادا دهبینرێت، لە جیهانی ئیسلامیشدا لە رۆژانی داهاتوودا دەبینرێت.
