سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، و شای ئوردن شاعەبدوڵڵای دووەم ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیان لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووه ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
ئاماژەی بەوەش کرد کە لە میانەی پەیوەندییەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ، و بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هەموو وڵاتە پەیوەندیدارەکاندا بە مەبەستی سنووردارکردنی دەرهاوێشتەکانی لەسەر بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێی ئەو کاریگەرییانە کرا کە بەهۆی جەنگەکەوە کەوتوونەتە سەر کەرتی ئابووری، و تێیدا جەخت کرایەوە لەسەر ئەنجامدانی هەوڵە پێویستەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئازادیی کەشتیوانی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان
