1ی ئەیلول وادەی دەستپێكردنی دەوامی دەستەی وانەوتنەوە و فێربوونە
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی پەروەردە، بڵاویکردەوە کە1ی ئەیلول وادەی دەستپێكردنی دەوامی دەستەی وانەوتنەوە و فێربوونە ،داواشی لە کارگێری قوتابخانەكانی ڕاسپارد بۆ تەواوكردنی سەرجەم ئامادەكارییەكان و ئامادەكردنی قوتابخانەكان بۆ پێشوازیكردن لە قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند : لە چوارچێوەی زنجیرەیەك بەدواداچوونی مەیدانی و بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی سەركەوتنی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم، وەزیری پەروەردە ئیبراهیم نامس جبوری پشكنینی بۆ ژمارەیەك سەنتەری تاقیكردنەوە لە پارێزگای ئەنبار كرد، لە میانی سەردانەكەدا پێداچوونەوەی بە پێشكەوتنی ئەدای خوێندن و بوونی پاڵپشتی لۆجستی بۆ تاقیكردنەوەكان كرد و ناوبراو ستایشی هەوڵەكانی ستافی پەروەردەیی و دەزگا پاڵپشتییەكانی كرد بۆ ڕێكخستنی تاقیكردنەوەكان بەپێی پێویست.
بەگوێرەی بەیاننامەكە وەزیری پەروەردە دووپاتیكردووەتەوە كە وادەی دەستپێكردنی دەستەی وانەوتنەوە و فێربوون لە 1ی ئەیلولە، ئاڕاستەی ئیدارەی قوتابخانەكان دەكات بۆ تەواوكردنی سەرجەم ئامادەكارییەكان و ئامادەكردنی قوتابخانەكان بۆ پێشوازیكردن لە قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن كە هیوا و ئارەزووێكی نوێ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ئەنبار، نافیع دولەیمی، و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی تاقیكردنەوەكان یاوەری وەزیر بوون لە گەشتە مەیدانییەكەیدا.
