واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له تره‌مپ نه‌كردوه
رۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵ له زاری سه‌رچاوه نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لێدان له وێستگه‌كانی كاره‌بای وڵاته‌كه‌ی له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا نه‌كردوه.
رۆژنامه‌كه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نێوه‌ندگیره‌وه بڵاویكردۆته‌وه، ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لێدان له وێستگه‌كانی كاره‌بای وڵاته‌كه‌ی له دۆناڵد تره‌مپ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ نه‌كردوه.
شه‌وی رابردو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی ئێران، مۆڵه‌تی لێدان له وێستگه‌كانی وزه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژی دیكه‌و تاوه‌كو 6ی نیسان درێژكردۆته‌وه.
سه‌رچاوه نێوه‌ندگیره‌كان به رۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵیان وتوه، به‌رپرسانی ئێران پێیان راگه‌یاندون كه خواستیان بۆ دانوستان هه‌یه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا رێبه‌رایه‌تی ئێران بۆچونی خۆی و بڕیاری كۆتایی نه‌داوه.
ئه‌مریكا پێشنیارێكی 15 خاڵی خستۆته به‌رده‌م ئێران. به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی قسه‌یان بۆ رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه كردوه، به‌رپرسانی ئێران داوایان كردوه ئه‌مریكا ئه‌و داواكارییانه‌ی كه له پێشنیاره‌كه‌دا هاتون كه‌م بكاته‌وه به‌رله‌وه‌ی ئه‌وان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كۆبونه‌وه بده‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئاگربه‌ست.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كان، ئێرانییه‌كان به‌دوری ده‌زانن بتوانن له سه‌ره‌تای دانوستانه‌كان، گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌رنامه موشه‌كییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و هه‌روه‌ها خواستی ئه‌وه‌شیان نییه پابه‌ندبن به كۆتاییهێنان یه‌كجاری به پیتاندنی یۆرانیۆم.
سه‌رچاوه نێوه‌ندگیره‌كان جه‌ختیان كردۆته‌وه كه تاوه‌كو ئێستا ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به ئاگربه‌ست به‌رته‌سكه له‌كاتێكدا هه‌ریه‌كه له ئێران و ئه‌مریكا ده‌ستیان گرتوه به مه‌رجه تونده‌كانی خۆیانه‌وه كه له‌لای یه‌كدی قبوڵكراو نین.
