ئاسایشی نیشتمانی تۆمەتبارێک ده‌ستگیر دەکات كه تێوه‌گلاوه به هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌لیكترۆنی لەکەرکوک
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له كه‌ركوك ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه تێوه‌گلاوه له به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند په‌یجێك و هه‌ڕه‌شه‌كردن و بێزاركردنی هاوڵاتیان.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه "مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له پارێزگای كه‌ركوك، دوای هه‌وڵێكی وردی هه‌واڵگری، یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین كه‌سه‌كانیان ده‌ستگیركرد كه تێوه‌گلاوه له هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌لیكترۆنی و تاوانه‌كانی ڕه‌شبگیری، كه به داڕێژه‌ری مشتومڕاویترین په‌یجه‌كانی پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیا داده‌نرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه كه تۆمه‌تبار په‌یجه‌كانی به‌ڕێوه‌بردوه كه چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی كردۆته ئامانج، له هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ته‌وه تا دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی كه‌ركوك، هه‌روه‌ها چه‌ندین سه‌ركرده‌ی ئه‌منی و ئه‌ندامی په‌رله‌مان و ئه‌كادیمی و پزیشكی تێدابو، زیانی ده‌رونی و ماددی به ده‌یان قوربانیی هه‌ردو ره‌گه‌ز گه‌یاندوه".
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی داوا له هه‌مو ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌كات كه له ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یجانه‌ی به ناوی "خه‌ڵكی كه‌ركوك" و "لێره كه‌ركوك" هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه یان گێچه‌ڵیان پێكراوه، سكاڵای فه‌رمی له لایه‌نه دادوه‌رییه په‌یوه‌ندیداره‌كان تۆمار بكه‌ن، ڕێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه بگرنه‌به‌ر و دڵنیابن له‌وه‌ی كه به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
