ئاسایشی نیشتمانی تۆڕێكی مادەی هۆشبەری هەڵوەشاندەوە كە بازرگانیان بەمادەی ماریجوانا دەكرد لە بەغدا
ئەمڕۆ هەینی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی ماددە هۆشبەرەكانی ڕاگەیاند كە بازرگانیان بەمادەی هۆشبەری ماریجوانا دەكرد لە بەغدا.
لەبەیاننامەیەكی ئاژانسەكەدا هاتووە : مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری لە بەغدا، توانیان تۆڕێك هەڵبوەشێننەوە كە بازرگانی بە مادەی ماریجوانی هۆشبەریان كردووە و دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ ئەندامەكانی، بەڕاشكاوی دانیان بەوەدا ناوە كە بانگەشە و بازرگانیكردنیان كردووە و بڕێكی زۆر لەم كەرەستانەیان لە ماڵێكدا شاردۆتەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە ئەنجامدا دەست بەسەر كەرەستەی مادەی هۆشبەردا گیراوە و تۆمەتباران لەگەڵ ئەو كەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كارامە كران، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێكاری پێویستیان بەرامبەر بگرنەبەر.
