ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکردنی 83 ساختەکاری ئەلکتڕۆنی ڕاگەیاند
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێڕاقی ئەمڕۆ دووشەممە ،دەستگیرکردنی 83 ساختەکاری ئەلکتڕۆنی ڕاگەیاند. دەزگاکە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند:"پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد و ڕەزامەندی دادوەری تیمەکانمان لەپارێزگای بەسڕە توانیان دووکەس دەستگیربکەن کە بازرگانیان بەمۆبایلی تۆمارنەکراوەوە کردووە ولەکاتی دەستگیرکردنیان 50 سیمکارتی تۆمارنەکراویان پێبووە کە بۆهەڕەشەکردن و ناوزڕاندن بەکاریان هێناوە". ئاماژەی بەوەکرد" دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی سکاڵای زۆری پێگەیشتووە دەربارەی ئەم جۆرە تاوانانە کە هەڕەشە لەخەڵک دەکەن بۆ وەرگرتنی پارە". وتیشی"پڕۆسەکانی دەستگیرکردن بەپێی فەرمانی دادوەری ئەنجامدرا لە پارێزگای نەینەوا 25 تۆمەتبار ، کەربەلای پیرۆز 10 تاوانبار لەهەریەکێکیاندا، لە سەڵاحەدین 8 تاوانبار، لە بابل و واست 3 تاوانبار لەهەر یەکێکیاندا، لە بەسڕەش دوو تاوانبار و لە میسانیش یەک تاوانبار، سەرجەم تۆمەتبارەکان ڕەوانەی لایەنی دادوەری کران".
