ئاسایشی هەرێم نیگهرانی له بهیاننامهكهی سودانی دهردهبڕێت: هیچ ئاماژەیەک بە ڕۆڵی ئێمە لەکوژرانی جێگری خەلیفە نەدراوە
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، جێگری خەلیفەی داعش و بەرپرسی داعش لە عێراق و سوریا بە ناوی عەبدوڵا مەکی موسڵیح رفیعی ناسراو بە ئەبو خەدیجە لە چالاکییەکدا بههاوكاری هێزهكانیان کوژراوه، بهڵام لە ڕاگەیەندراوی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵدا هیچ ئاماژەیەک بە ڕۆڵی سەرەکیی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم نەدراوە، ئەم نادیدەگرتنەش ئاماژەیەکی باش نییە بۆ ئاسۆی هاوکاریی دامودەزگانی هەرێم و فیدراڵ.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئهمشهو له ڕونكردنهوهیهكدا باسی لهوهكردوه، "دوای چەندین ساڵ بەدواداچون و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و دواتر لەگەڵ هێزەکانی فیدراڵی عێراقی، جێگری خەلیفەی داعش و بەرپرسی داعش لە عێراق و سوریا بە ناوی عەبدوڵا مەکی موسڵیح رفیعی ناسراو بە ئەبو خەدیجە لە چالاکییەکدا کوژرا".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئەو کردارەش دەرخەری ڕژدی ئێمەیە لە ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا".
له ڕونكردنهوهكهدا هاتوه، "بەداخەوە لە ڕاگەیەندراوی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵدا هیچ ئاماژەیەک بە ڕۆڵی سەرەکیی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نەدراوە، ئەم نادیدەگرتنەش ئاماژەیەکی باش نییە بۆ ئاسۆی هاوکاریی دامودەزگانی هەرێم و فیدراڵ".
ئهوهش خراوهتهڕو، "دامودەزگاکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی کاریگەریان لە ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان لەم ناوچەیەدا هەبوە و هەرواش بە کارایی لەم ئەرکەی بەردەوام دەبێت و باشترە حکومەتی فیدڕاڵیش زەمینەیەکی لەبارتری هاوکاری و هاوئاهەنگی برەخسێنێت لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی سەرانسەری عێراق".
