ئاشکراکردنی سیناریۆی ساختەی ڕووداوێکی کوشتن لە شاری هەولێر
ئاشکراکردنی سیناریۆی ساختەی ڕووداوێکی کوشتن لە شاری هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونکردنەوەی دا و تیایدا هاتووە، دوای ئەوەی لەشەوی ڕابردوو لە زۆربەی پێگەو پەڕەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان گرتەڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە و گوایە کە تاوانێکی کوشتن ڕوویداوە لەناو شاری هەولێر، دەست بەجێ لەلایەن هێزەکانمانەوە بەدواداچون ئەنجامدرا، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، ئەو قوتابیەی کە لە گرتە ڤیدیەکە وا پیشان دەدرێت کە دەکوژرێت و خاوەنی ئەو دوکانەی کە کامێرەی چاودێرەکەی تێدایە دەستگیرکران، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئەم گرتە ڤیدیۆیە لەلایەن چەند قوتابیەکی پەیمانگای پۆڵەتەکنیکی بەشێوەی کورتەفلمێک تۆمار کراوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی (سیمینار)ێک لە پەیمانگاکەیان، دواتر گرتە ڤیدۆیەکە مۆنتاژ کراوە و بڵاوکراوەتەوە و هیچ جۆرە چەکێک تێیدا بەکار نەهاتووە.
ئەمەش لەکاتێکدا، شەوی دوێنێ دووشەممە گرتە ڤیدیۆی بڵاوکراوەکان دەریانخستووە، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەکی شۆڕش لە شاری هەولێر کەسێک کوژرا، تاکوو ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسایشی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاوکردەوە و ڕوونکردنەوەی ئەو کەسانەی لە گرتە ڤیدیۆکە دەرکەوتوون بڵاوکردەوە، دەڵێن: ئامادەکردنی سیناریۆ بووە بۆ پەیمانگاکەیان و ڤیدیۆکە لەگەڵ هەواڵی ساختە بڵاوکرایەوە.
