ئالان حەمە سەعید: باوكی لاوه‌ند پێڕاگه‌یاندم هیچ سكاڵایه‌كم له‌سه‌ر قوتابخانه و مامۆستاكانی كوڕه‌كه‌م نیه
ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، باوكی لاوه‌ند كه ئه‌مڕۆ له‌ناو قوتابخانه‌كه‌ی له تانجه‌رۆ گیانی له‌ده‌ستدا پێیڕاگه‌یاندوه، "به هیچ جۆرێك هیچ سكاڵایه‌كم له‌سه‌ر قوتابخانه و مامۆستاكانی نییه و بێ كه‌موكوڕی بون و ڕه‌زامه‌ند نیم كه توشی هیچ جۆره ڕێكارێكی كارگێری ببن".
ئالان حه‌مه‌سه‌عید له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیم ئاڕاسته خانه‌واده‌ی قوتابی كۆچكردو لاوه‌ند كاروان كرد، كه ئه‌مڕۆ له ناو قوتابخانه گیانی سپارد، به‌وهیوایه‌م دواناخۆشیان بێت و جێگه‌ی به‌هه‌شت ده‌بێت، خوای گه‌وره سه‌بوری كاك كاروان و خانه‌واده‌كه‌یان بداته‌وه".
راشیگه‌یاندوه، "هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی كاك كاروان باوكی كاكه لاوه‌ندی كۆچكردو جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه، پێی ڕاگه‌یاندم كه به هیچ جۆرێك هیچ سكاڵایه‌كم له‌سه‌ر قوتابخانه و مامۆستاكانی نییه و له خۆم و كه‌سوكارم ئه‌گه‌ر دڵسۆزتر نه‌بوبێتن ئه‌وا وه‌ك ئێمه بۆی دڵسۆزبون، ئه‌وان ده‌رگای قوتابخانه‌یان به‌و دۆخه ناهه‌مواره ماوه‌یه‌كی زۆره كردۆته‌وه و خزمه‌تی منداڵی ئێمه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت كه به‌هۆی غازی سوپاوه بوبێت دوره له‌ڕاستی و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی به‌شێك له میدیاكان له‌م بابه‌ته كه‌وتونه‌ته هه‌ڵه‌وه".
ئالان حه‌مه‌سه‌عید باسی له‌وه‌شكردوه، باوكی لاوه‌ند ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "ڕاسته‌وخۆ خۆم ئیمزام كردوه كه مامۆستاكان و كارگێری قوتابخانه بێ كه‌موكوڕی بون و ڕه‌زامه‌ند نیم كه توشی هیچ جۆره ڕێكارێكی كارگێری ببن، ئه‌وه‌ی ڕویداوه فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه و پێی شكورین".
