ئاهەنگى نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لە باڵەخانەی سەرەکی شارەوانی گەورەی پاریس سازدەکرێت
ئەمساڵ ئاهەنگى نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لە باڵەخانەی سەرەکی شارەوانی گەورەی پاریس سازدەکرێت.
عەلى دۆڵەمەرى، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە فەرەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاندووە، "لە دیدارەکەدا ئاماژە بە ڕێکخستن و سازدانى ئاهەنگى نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی درا کە بڕیارە بۆ ئەمساڵ بە ئامانجى قوڵکردنەوەی پەیوەندی دۆستایەتی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى فەرەنسی و بەدەستهێنانی پشتیوانی زیاتری حکومەت و گەلی فەرەنسا لە کوردستان، ئەم ئاهەنگە بە بەشدارى خاتوو ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس و شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەپرسانى دیکەى شارەکە لە باڵەخانەی سەرەکی شارەوانی گەورەی پاریس سازبکرێت، کە بە دەستپێشخەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا و بە هاوبەشی لەگەل سەرۆکایەتى شارەوانى پاریس ئامادەکارى بۆکراوە".
